AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٦ ١١:٠٥

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا؛

خەساری وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چەندە؟

خەساری وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چەندە؟

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی 11 ملیار دۆلاری ڕاگەیاند بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی یەک ساڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان کە لە ٨ کۆمپانیای نەوتی بیانی پێکهاتووە، هۆشدارییان لە لێکەوتەکانی بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.

وتیشی: زیانی مانگانەی بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە.

به پێی ڕاپۆرتی ئەم پەیمانگەیه به هۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆرێک له کرێکاران و پسپۆڕانی پیشه سازی نەوتی ئەم هەرێمه بێکار بوون.

هەروەها ئەم پەیمانگایە بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت و حکومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەم هەرێمەوە ڕاگەیاندووە.

News ID 49559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha